نرخی گۆشتی سوور و مریشک لە ئیدلب گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی

ئیدلب – نۆرس پرێس

لە ئیدلبی باکوری رۆژئاوای سوریا، نرخی گۆشت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی، کە یەکەمجارە بەو جۆرە نرخی گۆشتی سوور و سپی بەرزببێتەوە، ئەمە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی داڕمانی لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.

ئەمرۆ چوارشەممە، 26ی نیسانی 2023، دانیشتوانی شاری ئیدلب بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، نرخی یەک کیلۆ گۆشتی بەرخ گەیشتووەتە 200 لیرەی تورکی کە دەکاتە نزیکەی 80 هەزار لیرەی سوری، هاوکات نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو گەیشتووەتە 40 لیرەی تورکی (16 هەزار لیرەی سوری)، لە کاتێکدا تەنها چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بە 33 لیرەی تورکی بوو.

خاوەنی دوکانێکی قەسابخانە لە شاری ئیدلب بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، زیادبوونەکە لە بەخێوکەری ئاژەڵەکانەوەیە، هەروەها وەک خاوەن دوکانێک رێژەی قازانجێکی جێگیر دەپارێزێت، هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ دابینکردن و خواستی هاوڵاتیان بۆ کڕینی.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “دۆڤیس” کە تایبەتە بە لیرەی تورکی.ئەمڕۆ چوارشەممە، لیرەی تورکی بۆ ئاستێکی مێژوویی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەو ەبینی، دوای ئەوەی نرخی دۆلاری ئەمریکی گەیشتە زیاتر لە 20.50 لیرە.

دانیشتوانی شاری ئیدلب لە باکوریرڕۆژئاوای سوریا، کە دەستەی تەحریر شام کۆنتڕۆڵی دەکات، بەدەست بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک و خۆراکەوە دەناڵێنن، لەبەر ڕۆشنایی بەردەوامی داڕمانی لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، کە لە مانگی حوزەیرانی 2020 لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە سەپێنرا.