کوژرانی کەسێک و برینداربوونی منداڵە نۆ ساڵانەکەی لە شاری باب
حەڵەب – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ، لە شاری باب لە رۆژهەڵاتی شاری حەڵەب، کەسێک کوژرا و کوڕە نۆ ساڵانەکەی بریندار بوو.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، کەسانێکی نەناسراو کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ‘سانتافی’ رەنگی رەشیان پێبووە، تەقەیان لە ‘مستەفا حەمەش’ کردووە کە دانیشتووی ئەو شارەیە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و کوڕەکەشی بە سەختی بریندار بووە، دوای ئەوەش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی شاری باب.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە لەسەر رێگای باکووری شارەکە روویداوە، دوای پەلامارەکەش ئەنجامدەرانی بەناو گەڕەکەکاندا هەڵهاتوون بەبێ ئەوەی بزانرێت ئەوانە کێن کە کردەوەکەیان ئەنجامداوە.
شاری باب لە رۆژهەڵاتی حەڵەب لە ساڵی 2017ەوە لەژێر کۆنترۆڵی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیادایە.