“تەحریر شام” ئەو یارمەتییانە دەدزێت کە لە سعودیەوە دێن و بە کەرەستەی خۆماڵی دەیانگۆڕێتەوە

ئیدلب – نۆرس پرێس

دەستەی تەحریر شام کە پێشتر بە بەرەی نوسرە ناسراو بوو، لەڕێگەی ئەو کۆمپانیایانەوە کە پێشتر پەسەندی کردوون، هاوکارییەکانی وڵاتی سعودییەیان دزیوە کە لەلایەن ئەو وڵاتەوە پێشکەشی زیانلێکەوتوەکانی بومەلەرزە کراون، کەرەستەکانی گۆڕیوەتەوە بەهەندێک بەرهەمی ناوخۆیی تاوەکو لەکۆگاکانی خۆیاندا هەڵیبگرن و بیفرۆشنەوە.

سەرچاوەیەکی کارگێڕی لە ئەنجوومەنی خۆجێی لە شاری ئەلدانا لە پارێزگەی ئیدلب بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “هەموو ئەو یارمەتییانەی لە سعودیە، وڵاتانی کەنداو یان ئەوروپاوە دێن، بە بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەکەی خۆمان دەگۆڕدرێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەلوپەل و کەرەستانەی لە وڵاتانی دیکەوە دێن کوالێتیان بەرزە و لەکۆگاکانی دەستەی تەحریر شام هەڵدەگیرێت.

ئەو سەرچاوەیە روونیشیکردەوە کە ئەم کارە، یەکەمجار نییە لەلایەن دەستەی تەحریر شام لەبواری هاوکاری مرۆیی ئەنجامدەدرێت، ئاماژەی بەوەدا کە ئەو کەرەستە دزراوانە بوونەتە سەرچاوەی دارایی بۆ دەسەڵات دوای گەڕاندنەوەی ئەو کەرەستە سەرەتاییانە بۆ ڕێکخراوەکانی تری فریاگوزاری تاوەکو بەسەر ئاوارەکاندا دابەش بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەم شێوەیە، دەستەی تەحریر شام، لە ڕێگەی فەرمانگەی گەشەپێدان، سەرجەم کارگەکانی خۆراک کە لەلایەن خۆیەوە پەسەندکراون بەرێوەدەبرێن تاوەکو قازانجی زیادە لە فرۆشتنی ئەو کەرەستانە وەربگرێت کە لە وڵاتانی دیکەوە دێن، هیچ چاودێریەک لە سەر ئەم رەفتارە نیە.

بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، سەنتەری شا سەلمان بۆ فریاگوزاری مرۆیی لەم دواییانەدا چەند بارهەڵگرێکی پڕ لە هاوکاری ڕەوانەی باکووری سوریا کرد لە رێگەی دەروازەی باب ئەلهەوا لە باکووری ئیدلب، لە ڕێگەی هەمان دەروازەوە لەلایەن بەرەی نوسرەوە دەستی بەسەردا گیرا.