بەهۆی مینێکی چێندڕاو ئۆتۆمبێلێک لە شاری منبج تەقیەوە

منبج – نۆرس پرێس

 رۆژی سێشەممە، ئوتومبێلێکی جۆری جێب بەهۆی مینێکی چێندڕاوەوە  لەسەر ڕێگای خەفسەی باشووری شاری منبج لە باکوری سوریا تەقیەوە.

سەرچاوە ناوخۆییەکان بە پەیامنێری نۆرس پرێسیان راگەیاند، کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیب لە نزیک وێستگەی ئوم ئەلقورا  لەسەر ڕێگای خەفسە لە باشووری مەنبەج تەقیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، تەقینەوەکە بەهۆی  مینێک بوو کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا چێندرابوو.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بەوەدا  کە  تەقینەوەکە هیچ زیانێکی مرۆیی لێنەکەوتووەتە  تەنها زیانەکان  ماددی بوون.

 ئەمڕۆ هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاند، هێزەکانی تورکیا لە گوندەوارەکانی کۆبانێ تەقەیان لە ئوتومبێلی  شەڕڤانێک کردووە و بووەتە هۆی گیان لە دەستدانی.

ئامادەکردنی: فادی حوسێن – داڕشتنەوە: سەعەد یازچی