چاوه‌ش ئۆغلو: بۆ ده‌ركردنی تیرۆریستان كۆمه‌كی سیاسی پێشكه‌شی رژێمی سوریا ده‌كه‌ین
قامشلۆ- نۆرس پرێس
مه‌ولود چاوه‌ش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی جۆره‌ها كۆمه‌كی سیاسی پێشكه‌ش ده‌كات به رژێمی سوریا بۆ ده‌ركردنی “تیرۆریستان”.
ئۆغڵو له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا به‌پێی ئه‌وه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكردوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندوه، له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته وتوێژمان كردوه.
ئه‌وه‌شی وتوه، رژێمی سوریا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه تیرۆریسته‌كان رابماڵێت، به‌ڵام ناشێ ئۆپۆزسیۆنه میانڕه‌وه‌كان به تیرۆریست له قه‌ڵه‌م بدات.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) به “تیرۆریست” ناوده‌به‌ن و چه‌كداره رادیكاڵه‌كانی سه‌ر به خۆیان، کە له پێشتردا سه‌ر به رێكخراوی “قاعیده”و “داعش” بون و دەستیان بەسەر روبەرێکی رۆژئاوای کوردستاندا گرتوە، به “ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و” له قه‌ڵه‌مده‌دەن.
لە لێدوانە تەلەفیۆنیەکەیدا، ئۆغڵو ره‌خنه‌شی گرتوه له هه‌ڵوێستی مۆسكۆ و واشنتن سه‌باره‌ت به ئۆپراسیۆنی گریمانه‌كراوی سه‌ربازی له رۆژئاوای كوردستان و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌و دو وڵاته پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان نه‌بون بۆ ده‌ركردنی “تیرۆریسته‌كان” له ناوچه‌كه.
هاوكات ره‌خنه‌شی گرتوه له‌و پرسه‌نامه‌یه‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا به‌بۆنه‌ی شه‌هیدكردنی سێ ژنه شه‌ڕڤانەوە به درۆنێكی توركی، ئاراسته‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی كرد.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی دژ به تیرۆر دوڕویی ده‌كات، به‌پێی وه‌سفی ئه‌و.