دیمهشق – نۆرس پرێس
سوریا داوای گرنگی ئەنجامدانی پێداچوونەوە بە میکانیزمەکانی کاری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا دەکات، و رێگریکردن لە بەکارهێنانی لەلایەن هەندێک وڵاتی رۆژئاواییەوە لە خزمەت ئەجێندای سیاسی تەسک و ئەجێندای تێکدەرانە بۆ دەستەبەرکردنی فرەیی خوازی.
ئاژانسی فەرمی سوریا “سانا” رایگەیاند نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بەسام سەباغ، رۆژی دووشەممە 24ی نیسانی 2023، لە میانەی وتارێکی لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و فرەلایەنی ئەو داواکارییە ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
سەباغ گوتی، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا بەهۆی بەکارهێنانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن هەندێک وڵاتی رۆژئاواوە سوریا زەرەرمەند بووە و لەو ماوەدا بووەتە قوربانی لەدەستدانی فرەیی ڕاستەقینە و بەکارهێنانی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک سەکۆیەک بۆ خزمەتکردنی سیاسەتە دوژمنکارانە و دەستێوەردانگەرییەکانی لە کاروبارەکانیدا لە لایەن هەندێک وڵاتەتەوە”.
نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیشی کردەوە کە پاراستنی فرەیی ڕاستەقینە پێویستی بە چاکسازی لە پێکهاتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە، لە پێش هەموویان فراوانکردنی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ ڕەنگدانەوەی واقیعی نوێی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و چاکسازی لە دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکانی وەک سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی.
سەباغ ئاماژەی بەوەدا کە ئەو سیستەمە فرەلایەنەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان بەرجەستەی دەکات، لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بووەتەوە و لە هەمان کاتدا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک قەیرانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی بووەتەوە.