لە ئۆپراسیۆنی “توانای پۆڵاین” دەستگیرکردنی چەند ئەندامێکی داعشیان لە شاری رەقە راگەیاند

رەقە – نۆرس پرێس

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستگیرکردنی ئەندامانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە شاری رەقەی باکوری سوریا راگەیاند.

لە هەژماری تایبەت بە خۆیان لە تویتەر، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش (عێراق-سوریا) لە چوارچێوەی  ئۆپەراسیۆنی توانای پۆڵاییندا (سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شکستپێهێنانی داعش)،  بڵاویکردەوە، کە “هەسەدە” توانی “بە سەرکەوتوویی” 4 ئەندامی داعش لە شاری رەقە دەستگیر بکات.

ئۆپەراسیۆنی “توانای پۆڵاین”؛ ناوی سەربازییە بۆ دەستێوەردانی ئەمەریکا  دژ بە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، دوای ئەوەی سەرکردایەتی سەربازی بڕیاریدا ناوێک بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی لە دژی رێکخراوەکە دابنێت.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش ئاماژەی بەوەشکرد کە ئۆپەراسیۆنەکە لە میانەی گەڕانێکی مەفرەزەیەکی نوێکراوەی هەسەدە دا ئەنجامدراوە، جەختی لەسەر پابەندبوون بە بەدواداچوونی رێکخراوەکە کردووەتەوە.

ژه‌نه‌ڕاڵ ماتیۆ مەكفارلن، فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانیی نێو ده‌وڵه‌تی دژ بە داعش، رایگەیاندبوو، “هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئامادەیە رووبەڕووی هەر هەڕەشەیەک ببێتەوە کە رێگری بکات لە درێژەدان بە ئەرکی شکستپێهێنانی رێکخراوەکە”.

رۆژی 8ی نیسانی 2023، یەکەکانی دژە تیرۆر (YAT) لە “هەسەدە”، بە بەشداریی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی دژە تیرۆر (CTG)ی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، توانیان داعش هەڵبوەشێننەوە کە لە چوار ئەندام پێکهاتووە، کە پاڵپشتی و دابینکردنی خانەکانی رێکخراوەکە و چەک و کەرەستەی سەربازییان دەکرد.

لە کۆتایی مانگی شوباتی رابردوو، یەکینەکانی دژە تیرۆری “هەسەدە”، بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دوو ئەندامی شانەکانی “داعش”یان دەستگیرکرد، کە چالاک بوون لە پێدانی زانیاری هەواڵگری و هەماهەنگی.