هەولێر – نۆرس پرێس
دوو هاوڵاتی سنوری پارێزگای کەرکوک و هاوڵاتیەکی سنوری پارێزگای سەلاحەدین لەو کاتەی کە خه‌ریكی ڕاوكردنی ماسی بوون، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه رفێنران، بەڵام ئه‌مڕۆ دوو له‌و ڕفێنراوانە ئازادكراون.
له‌بەیاننامەیەکدا، سوپای عێراق ڕایگه‌یاند، دوو لەو هاوڵاتیە رفێنراوانە خه‌ڵكی گوندی كوبه‌ی سه‌ر به شاره‌دێی ڕهشادبوون، ئه‌وه‌ی تریش خه‌ڵكی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئەو سێ هاووڵاتیه به‌مه‌به‌ستی ڕاوه ماسی چوونه‌ته ئاوی وادی زهغیتوون، به‌ڵام له‌وێ له‌لایه‌ن چه‌ند چهكدارێكەوە ده‌ڕفێنرێن.
راشیدەگەیەنن، کە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە دوو له‌و ڕفێنراوانە ئازادكراون، لە ئێستاشدا سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی گه‌ڕان و پشكنینن به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی كه‌سی سێیه‌م.