هەولێر- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە نرخی زێڕ دابه‌زینی به‌خۆیەوە بینیوە دوای ئه‌وه‌ی نیگەرانی لە بەرزکردنەوەی رێژه‌ی سودی بانکی لە ئەمەریکا لە مانگی داهاتودا بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی گوشار لەسەر نرخی ئه‌و كانزایه دروستببێت، یه‌ك ئۆنسه گه‌یشتووەتە 1983 دۆلار.
ئه‌مڕۆ نرخی ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ 0.80 سه‌نت واتا به‌ڕێژه‌ی 0.04%ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوە و یه‌ك ئۆنسه گه‌یشتووەتە 1983 دۆلار، دوای ئه‌وه‌ی بەرپرسانی بانکی ناوەندیی ئەمەریکا رایانگەیاند، بانکی ناوەندی هێشتا پێویستی بە بەرزکردنەوەی سودی بانکییە بۆ ئەوەی بتوانێت هەڵاوسان کۆنتڕۆڵ بکات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێشبینی دەکرێت بانکی ناوەندی ئەوروپا لە 4ی مانگی داهاتودا رێژەی سود بەرزبکاتەوە، هه‌روه‌ها پێشبینی دەکرێت بانکی ئینگلتەرا لە 11ی ئایاردا ڕێژەی سودی بانکی بۆ 4.5% بەرز بکاتەوە.