تۆپخانەکانی ئیسرائیل گوندەکانی قونەیتەرەیان کردە ئامانج
دیمهشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، 24ی نیسانی 2023، بە تۆپخانەی قورس هێزەکانی ئیسرائیل بۆردومانی خاڵە سەربازییەکانی سەر بە هێزەکانی حکومەت و هاوپەیمانەکانیان کرد لە گوندی قەسر ئەلنەفل لە گوندەکانی قونەیتەرە، بەبێ ئەوەی زانیاری لەسەر زیانە گیانییەکان هەبێت.
میدیا خۆجێییەکان رایانگەیاندووە، “ئیسرائیل بە تۆپخانەی قورس بۆردومانی خاڵە سەربازییەکانی هێزەکانی حکومەت و حیزبولڵای لوبنانی کردووە، لە باکووری قونەیتەرە و لە گردی قەسری نەفل”.
میدیاکانی ئیسرائیل دیمەنەکانی ساتەکانی بۆردومانی گردی قەرس ئەلنەفلیان پەخش کرد و رایانگەیاند کە “میلیشیاکانی ئێران ئەم ناوچەیە وەک خاڵی چاودێری و سیخوڕی لە باشووری سوریا بەکاری دەهێنن”.
تاوەکو ئێستا نە هێزەکانی حکومەت و نە فراکسیۆنە لایەنگرەکانی ئێران هیچ لێدوانێکیان لەسەر بۆردومانەکە نەداوە.
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممەی رابردوو، سەرچاوە ناوخۆییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاند کە هێزەکانی ئیسرائیل خاڵێکی سەربازی هێزەکانی حکومەتیان لە گوندەکانی باشووری قونەیتەرە کردە ئامانج.