ڕەقە – نۆرس پرێس
ڕۆژی شەممە، هونەرمەندی سووری محەممەد قنووع لە تەمەنی 49 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی تووشی جەڵتەی دڵ بوو.
محەمەد قنووع، ئەکتەری شانۆ و تەلەفزیۆنی سوریابوو، لە ساڵی 1973 لەدایکبووە، و لە ساڵی 1998 پەیوەندی بە سەندیکای هونەرمەندانی سوریاوە کردووە.
ئەم هونەرمەندە سورییە بەشداری لە 100 بەرهەمی تەلەفزیۆنیدا کردووە، بەناوبانگترینیان بەرنامەی ئاوێنە، باب الحار، لەیالی الصالحیە و بەشداری لە چەندین بەرهەمی تریشدا کردووە.
هەروەها بەشداری لە چەندین شانۆدا کردوە، لەوانە شانۆی دبابیس و در بلخبز، بەشداری لە بەرهەمی ڕووماڵی دەرەوەی سینەمایشدا کردووە.
قنووع لە بنەماڵەیەکی هونەری بەناوبانگی دیمەشقە ، کوڕی هونەرمەند و دەرهێنەری ڕادیۆیی مەروان قنووعە.
سەرەتای هونەری لەگەڵ هونەرمەند یاسر عەزمە دەستیپێکردووە، بەرهەمی یەکەمیشی لە ساڵی 1995 بووە.