ئەنجومەنی سەربازی ئەلهۆل هۆشداری دەدات لە زیادبوونی چالاکیەکانی داعش

حەسەکە- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەمە، ئەنجوومەنی سەربازی ئەلهۆل هۆشداریدا لە زیادبوونی چالاکییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”، کە هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی سەربازیی تورکیا.

خالد عیسا، فەرماندەی ئەنجوومەنی سەربازی ئەلهۆل رایگەیاند، “هەر هێرشێکی تورکیا جارێکی دیکە جموجوڵی رێکخراوەکە زیندوو دەکاتەوە”.

دوێنێ یەحیا ڕەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، کەمپی ئەلهۆڵی بە “بۆمبی ئەتۆمی” وەسف کرد، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ئەم دۆسیە “مەترسیدارە” چارەسەر بکەن.

بە گوتەی عیسا، چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە لەناو کەمپی ئەلهۆلدا زیادی کرد، بە قۆستنەوەی دەرفەتی سەرقاڵ بوون بە هێرشە ناو بە ناوەکانی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر تەل تەمر و زەرکان لە باکووری حەسەکە.

کامپەکە 45 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکەوە هەڵکەوتووە، نزیکەی 55825 کەسی تێدایە کە 28723 کەسیان هاوڵاتی عێراقی و 18848 ئاوارەی سوری و 8254 هاووڵاتی بیانین، بەپێی دوایین ئاماری فەرمی کە ماڵپەڕی نۆرس پرێس دەستی کەوتووە.

له سه ره تای ئه مساڵه وه ، ئیداره ی كه مپه كه 29 كوشتنی 12 هاووڵاتیی سووری تۆمار كردووه ، لە ناویاندا فەرمانبەرێکی فریاگوزاری مانگی سووری كوردی هەبووە، و 14 په نابه ری عێراقی و دوو ته رمی نه ناسراوه ، سەرەڕای 15 هه وڵی كوشتنی سه رنەكەوتوو.

عیسا ڕایگەیاند کوشتنەکان کە لە دژی کەسانی نەناسراووە گۆڕاون بۆ لەسێدارەدانی مەیدانی لەناو کەمپەکەدا.

و سەرەتای ئەم مانگە، ئەندامانی داعش بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ “هەسەدە”، سەری پیاوێکیان لە کەرتی چوارەمی پەنابەرانی سووری بڕی، چەند ڕۆژێک دواتر بە فیشەکێک لە سەریدا ژنەکەیشیان لە سێدارەدا.

ئەندامانی داعش هاواری تۆڵەسەندنەوەیان لە هەموو ئەو کەسانە کردووە کە هاوکاری “هەسەدە” دەکەن، یان ئەو ڕێکخراوانەی کە لە کامپەکەدا کاردەکەن.