بۆ یەکەم جار سکرتێری گشتیی هاوپەیمانی ناتۆ سەردانی ئۆکرانیا دەکات

دیمه‌شق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ی نیسانی 2023 یانس ستۆڵتەنبێرگ، سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ، یەکەم سەردانی خۆی بۆ کیێڤ ئەنجامدا، دوای هێرشی تەواوەتی رووسیا کە 14 مانگ لەمەوبەر ئەنجامدرا.

سەردانەکەی سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ، کە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو هەر یەک لە سوید و فینلاند چوونە نێو هاپەیمانەکە، وەک پشتیوانییەکی بەهێز بۆ ئۆکرانیا نیشاندەدرێت، ئەمە لەکاتێکدایە کە ئۆکرانیا  خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستپێکردنی هێرشی پێچەوانە لە دژی هێزەکانی رووسیا.

یانس ستۆڵتەنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ، سەردانی پێشانگای ئۆتۆمبێلە سەربازییە تێکشکاوەکانی رووسیای کرد لە ناوەڕاستی کیێڤ.

بەگوێرەی ئەو وێنانەی ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە، ستۆڵتەنبێرگ وەک رێزلێنانێک سەردانی ئەو شوێنانەی کرد کە سەربازەکانی ئۆکرانیای تێدا کوژرابوون.

هەرچەندە ئەم سەردانە بە فەرمی بڕیار نەبووە ئەنجامبدرێت، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ بەرپرسانی ئۆکرانیا کۆببێتەوە کە چەندین جار داوای پشتیوانی زیاتریان کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی رووسیا کە ژێرخانی وڵاتەکەیان پەکخستووە.

ئەم رووداوە، دوای دوو رۆژ لە سەردانێک هات کە وەک ئاڵنگاریەک بۆ وڵاتانی رۆژئاوا، کاتێک ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا گەشتێکی کرد بۆ شاری ماریۆپۆلی کە لە سەرەتای هێرشەکەوە لە ژێر کۆنترۆڵی رووسیادایە.