لە باشووری سوریا پێنج کەس کوژران کە سێ کەسیان ئەندامی هێزەکانی سوریا بوون

دەرعا – نۆرس پرێس

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، لە ناوچە جیاوازەکانی دەرعا و قونەیتەرە لە باشووری سوریا پێنج کەس کوژران کە سێ کەسیان ئەندامی هێزەکانی حکومەت بوون.

سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، لیوای یەکەم، عەلی تاریق عەلی و عامر مەجید شەمما و کەسێک کە دەگوترێت هاوڵاتییەکی مەدەنییە و یاوەری بووە، لە ئەنجامی کردنە ئامانجیان لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژراون.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو دوو ئەفسەرە و ئەو کەسە مەدەنییە لە کاتی تەقەکردنیان راستەوخۆ لەسەر رێگای رەسم ئەلقەبو لە شارۆچکەی مەشارە لە گوندی رۆژهەڵاتی قونەیتەرە کوژراون.

باس لەوە کرا کە ئەو سێ کەسە کە ماتۆڕسکیلێکیان لێخوڕیوە، راستەوخۆ دوای ئەوەی کراونەتە ئامانج گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو دوو ئەفسەرە لەناو لیوای 90ی فیرقەی حەوتەمی هێزی سوریا خزمەت دەکەن.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەلعەلی و شەمما، خەڵکی گوندی عەننابن لە ناحیەی عەین ئەلکرومی سەر بە سەهل ئەلغاب لە گوندەکانی پارێزگای حەمما.

درەنگانی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، لە دوو رووداوی جیاوازدا لە دەرعا دوو کەس کوژران کە یەکێکیان ئەندامی هێزەکانی حکومەت بوو.

سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، عەلا بیلال ئەلعومری تەمەن 28 ساڵ، نازناوی ئەلتەخشۆن، لە گەڕەکی ئەلبەهار لە دەرعا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژراوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەلعومری بە سەختی بریندار بووە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی لە دەرعا و لەوێ گیانی لەدەستداوە.

کەسێکی دیکەش لە گوندەکانی رۆژهەڵاتی دەرعا کوژرا، دوای ئەوەی لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کرایە ئامانج.

سەرچاوەیەکی خۆجێی رایگەیاند، یوسف ئەبو حەوا، لە رۆژهەڵاتی گوندەکانی دەرعا کرایە ئامانج، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، چەکدارانی نەناسراو کە ماتۆڕسکیلێکیان بووە، تەقەیان لە ئەبو حەوا کردووە و بە سەختی بریندار بووە.

باسی لەوەش کردووە، ئەبو حەوا گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمرۆ گیانی لەدەست داوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەبو حەوا کە خەڵکی شارۆچکەی جەبابە لە گوندەکانی باکوری دەرعا، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی سوریاوە لەوێ ژیاوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ئەبو حەوا تۆمەتبارە بەوەی کاردەکات بۆ پەرەپێدان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەکەدا.