تەرمی دوو ئەندامی “هەسەدە” لە گوندەواری دێرەزوور دۆزرایەوە
دێرەزوور– نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، دانیشتوانی شارۆچکەیەکی رۆژئاوای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا، تەرمی دوو ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان دۆزیەوە، ئەوەش دوای چەند کاتژمێرێک لە بێسەروشوێنبوونیان لە شوێنی کارەکەیان.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە ‘هەسەدە’ لە شارۆچکەی ‘ئەبو خەشاب’ لە رۆژئاوای دێرەزوور رایگەیاند، دانیشتوانی ئەو شارۆچکەیە، نزیک بە شەقامی سەرەکی شارۆچەککە، تەرمی ‘مەحمود ئەلجومەیدە و مەحمود ئەلحەمەدە’یان دۆزیوەتەوە، کە نیشانەی فیشەک لەسەر تەرمەکانیان بووە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، دوێنی نیوەڕۆ ئەو دوو ئەفسەرە شوێنی کارەکەیان بەجێهێشتووە، دوای ئەوە پەیوەندیان لەگەڵیاندا نەماوە، دواتر لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە.
ناوچەکانی دێرەزوور زیادبوونی حاڵەتەکانی تیرۆر بەخۆوە دەبینن، لە بوونی چالاکیی شانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ‘داعش’ لەو ناوچەیەدا.
لە بەیانی رۆژی پێنجشەممەدا، ناسینەرەکانی نزیک لە رێکخراوە توندڕەوە، بەرپرسیارێتی “کوشتن”ی ئەو دوو ئەندامەی ئاسایشیان راگەیاند.