دیمەشق – نۆرس پرێس
ڕۆژی چوارشەممە هێڵی ئاسمانی حکومەتی سوریا سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سوریای بۆ خەرتومی پایتەختی سودان ڕاگرت.
ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا هێلی ئاسمانی حکومەتی سوریا ڕایگەیاند، بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بەهۆی ڕووداوەکانی سودانەوە بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم ئەو گەشتانەی کە بڕیاربوو هەموو هەینییەک ئەنجامبدرێن، هەڵوەشێندرانەوە.
هێلی ئاسمانی سوریا، داوای لە گەشتیاران کردووە پەیوەندی بە ئۆفیسەکانی گەشتە ئاسمانیەکانی سوریا بکەن بۆ هەر پرسیارێک سەبارەت بە بەهای پلێت و هەموو زانیاریەک کە پەیوەندی بە گەشتەکانیانەوە هەیە.
جێی باسە بۆ ماوەی چەندین ڕۆژە لە سودان شەرو پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا روودەدات.