هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە تیدرۆس گیبریسوس بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە سەرەتای شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، تا ئێستا 300 کەس کوژراون و زیاتر لە دو هەزار و 600 کەسیش برینداربون.
هێزەکانی سوپای سودان سەربازگەی مەڕوییان کۆنتڕۆڵکرد کە دەکەوێتە فڕۆکەخانەی مەڕوی باکوری خرتومی پایتەختی سودان هەروەها هێزەکانی سوپا بەتەواوی کۆنترۆڵی ئەو بنکەیان کردووە، کە پێشتر هێزەکانی پشتیوانی خێرا کۆنتڕۆڵیان کردبوو.
لە ئەنجامی شەڕەکەدا ژمارەیەک فڕۆکەی مەدەنی و سەربازی زیانیان بەرکەوتوە و یەکێک لە رادارەکانی فڕۆکەخانەکەش زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
جێی باسە لەم دواییانەدا دۆخی سودان خراپتر بووە، ئەوەش دوای ناکۆکی سیاسی لە نێوان عەبدولفەتاح بورهان فەرماندەی سوپای سودان لەگەڵ محەمەد حەمدان دەگلو جێگرەکە.