لە عێراق 10 تیرۆریستی داعش دەستگیرکران

هەولێر – نۆرس پرێس

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند کە لە میانەی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەددین و بەغدا و ئەنبار 10 تیرۆریستی داعش دەستگیر کراون.

لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی نشتیمانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین، بەغدا و ئەنبار ئەنجامداوە.

ئاشکراشیدەکەن کە لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکاندا توانیویانە 10 تیرۆریستی داعش دەستگیر بکەن.

راشیدەگەیەنن، دەستگیرکراوەکان لەژێر ناوی جیاجیاوە کاریان لەناو رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا کردووە و لە ماوەکانی رابردوودا، چەندین کردەوەی تیرۆریستییان لە دژی ھێزە ئەمنییەکان ئەنجامداوە.