سوپای سوریا ئامادەیی دەربڕی بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر کارێکی دوژمنکارانەی تورکیا
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، چوارشەمە، فەرماندەی گشتی سوپای سوریا رایگەیاند، ئامادەكاری تەواویان هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەگەری هەر دەستدرێژییەكی رژێمی توركیا بۆ سەر خاكی سوریا.
ئاژانسى ساناى سه‌ر به حکومه‌تى سوریا له زارى سه‌رچاوه‌یه‌کى سه‌ربازیەوە بڵاوی کردووه‌ته‌وه، ” له‌گه‌ڵ زیادبوونى هەڕەشەکانی ڕ‌ژێمى تورکیا له ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوودا بۆ سه‌ر خاکى سووریا و هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر ناوچه جۆربه‌جۆره‌کان و چەند پێگەیەکی هێزە چه‌کداره‌کانمان، ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە سوپا قارەمانەکەمان ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەکە کە لەلایەن ئەو ڕژێمە و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانیەوە ئەنجام بدرێت.”
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانیان، چڕی ئەو بۆردومانانەیان زیاد کرد کە گوند و شارۆچکەکانی باکوری لگوندەواری حەڵەب و گوندەوارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ کردبووە ئامانج.