لەژێر ناوی “گۆڕانکاری دیمۆگرافی”، وەزیرێکی لوبنان هێرش دەکاتە سەر دۆسییەی پەنابەرانی سووری لە لوبنان
دیمهشق – نۆرس پرێس
ئەمرۆ چوارشەممە، هیکتۆر حەجار، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی لوبنان، هێرشی کردە سەر پەنابەرانی سوری لە لوبنان، و راگەیاند کە پرسی پەنابەرانی سوری لە لوبنان پرسێکی لاوەکی نییە، بەڵکو بووەتە بابەتی ژیان و مردن، هەروها پرسی پەنابەرییەی بە گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافی وەسف کرد.
ئەم لێدوان و هێرشەی هیکتۆر حەجار لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک کەس کە گرنگی دەدەن پرسی پەنابەرەکانی سوریا.
حەجار گوتی: “پرسی پەنابەرانی سوریا لە لوبنان پرسێکی لاوەکی نییە، بەڵکو بووەتە بابەتی ژیان و مردن”.
وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی لوبنان ئاماژەی بەوەشکرد، کەمتر لە 10 ساڵی داهاتوو گۆڕانکاری دیمۆگرافی مەترسیدار رووبەڕوومان دەبێتەوە، چونکە ئەگەر بە خێرایی ئەم پرسە چارەسەرنەکرێت، ئەوە هەر خۆمان لە وڵاتی خۆماندا پەنابەر دەبین.
وەزیرەکەی لوبنان دەلێت: ” ئێستا زۆر گۆرانکاری لە ناوچەکدا روودەدەن بە تایبەتی لە پرسی سوریا و ئاسایبوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، بۆیە گەڕانەوەی پەنابەرەکانی سوریا بۆ وڵاتەکەیان سەلامەتی بووەتە.
جەختیشی کردەوە کە پێویستە گرنگی بە گەڕانەوەی خێرا بدرێت، بە تایبەتی بۆ هەندێک شار و پارێزگەکانی سوریا، ئاماژە بە ئەوەش کرد کە ئامادەیە سەردانی سوریا بکات و هەموو کارێک بکات کە خزمەتی ئەم پرسە بکات.
زیاتر لە یەک ملیۆن پەنابەری سوریایی لوبنانی دراوسێ دەژین دۆخی ئەو پەنابەرانە لە ڕەوشێکی ناوهەمواردایە لەو کاتەوەی لە ساڵی 2019وە قەیرانێکی زۆری دارای ڕووی لە وڵاتەکە کرد و دراوی ئەو وڵاتە لە سەدا 90 ی نرخی خۆی لەدەست دا.