کوژرانی منداڵێک بە تەقینەوەی مینێک لە دەرعا

دەرعا- نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراو لە پاشماوەی جێماوی هێزەکانی حکومەت لە شاری دەرعا لە باشووری سوریا، منداڵێک گیانی لەدەستدا.

سەرچاوە ناوخۆییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، ئەو منداڵە ناوی ئەحمەد زیا ئەلڕەحیبی (14 ساڵ)ە، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە پاشماوەی بەجێماوی هێزەکانی حکومەتی سوریا، لە گەڕەکی ئەلسەحافە لە شاری دەرعا، گیانی لەدەستدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، منداڵه‌كه‌ی “الره‌حیبی” و منداڵێكی دیكه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی نیشتمانی له‌ شاری ده‌رعا‌ و له‌وێ منداڵەکە گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

گەڕەكی ئەلسەحافە یەكێكە لەو گەڕەكانەی كە پێشتر لەلایەن گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە كۆنتڕۆڵ نەكرا، لە سەرەتای ناڕەزایەتیەکانەوە تا ئێستاش لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی حكومەتدایە.

رۆژی یازده‌ی مانگی رابردوو، له‌ شارۆچكه‌ی دێر ئەلعەدەس له‌ گوندەواری باكووری ده‌رعا، 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، منداڵیشیان تێدابوو. دانیشتوانی ناوچەکە گلەیی ئەوە دەکەن کە هێزەکانی حکومەت مینەکانیان لەو شوێنانە لانەبردووە کە لێیان کشاونەتەوە لە پارێزگای دەرعا، سەرەڕای ئەوەی دانیشتووانەکە چەندین جار داوایان کردووە تیمی ئەندازیاری تایبەتمەند بنێرن بۆ لابردنیان، بە وتەی چالاکوانان