دەسەڵاتی دادوەری عێراق سزای لەسێدارەدانی بۆ هەشت کەس دەکرد

هەولێر – نۆرس پرێس

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، دەسەڵاتی دادوەری عێراق سزای لەسێدارەدانی بەسەر هەشت کەسدا سەپاند، بەهۆی هەوڵدان بۆ دامەزراندنی زیندانیان بۆ ڕێکخراوی داعش.

ئەو بڕیارەی دادگای تاوانەکانی رەسافە لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا، رەسافەوە دەرچووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەک بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیە گەیشتووە، دەسەڵاتی دادوەری ڕایگەیاندووە، دادگای تاوانەکانی رەسافە لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا، رەسافە، سزای لەسێدارەدانی بەسەر هەشت تاوانباردا سەپاند.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری لەسێدارەدانەکە ئەوەیە کە ئەوان لە نێوان خۆیاندا ڕێککەوتوون بۆ پەیوەندیکردن بە زیندانییەکانی سەر بە ڕێکخراوی داعش بۆ دووبارە داڕشتنەوە و پلاندانان بۆ هەڵهاتن لە زیندانەکان، ئەویش بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی تیرۆریستی ڕێکخراوەکە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، تاوانباران دانیان بەوەدا ناوە کە ڕێنمایییان پێگەیشتووە داعش لەناو زیندانەکاندا ڕێکبخەنەوە و دیلەکان دابمەزرێنن و  سەرکردە دابنێن بۆ ئەوەی لە دوای ئازادبوونیان لە زیندانەکاندا پەیوەندی بە ڕێکخراوەکەوە بکەن.

ئاماژە بەوەش دراوە که دادگا پشتبەستن به بڕگەکانی مادەی چوار /1 و له چوارچێوەی مادەی دوو/3ی یاسای دژه تیرۆری ژماره 13ی ساڵی 2005 بڕیارەکەی دەرکردووه.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی