“داعش” ئەفسەرێک و چەند سەربازێکی سوپای سوریا لە رۆژهەڵاتی حومس بەدیل دەگرێت

هەولێر – نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئەفسەرێکی سوپای سوریا و هاوەڵەکانی بەدیل گرت، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەیان لەلایەن ئەندامانی رێکخراوەکەوە کرایە ئامانج، لە گوندەواری رۆژهەڵاتی حومس، لە ناوەڕاستی سوریا.

سەرچاوەیەکی سەربازی له هێزەکانی حکومەتەوه رایگەیاند که ئەندامانی رێکخراوەکە بۆسەیەکیان دانا لەسەر رێگای تەدمر، له رێگەی ئەو بۆسەیەوە توانیان مولازمی پلەیەک “سەجیع دەروێش” دەسگیربکان، کە یەکێکە لەئەفسەرەکانی سەربازی له بەرگری ئاسمانی، جگە لەوەی دوو پاسەوانیشیان دەسگیرکردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامانی رێکخراوەکە جلوبەرگی حکومییان لەبەردا بووە، کاتێک ئەفسەرەکە لە نزیک بازگەی پشکنینەکە تێپەڕیوە، هەوڵی هەڵاتن دەدات، بەڵام تەقەیان لێکردووە و ناچاریان کردووە بوەستێت.

هێزەکانی حکومەت هێزی سەربازیی گەورەیان هێنایە ناوچەکە بۆ سۆراخی رفێندراوەکان، بەڵام تەنها توانیان ئۆتۆمبێلی ئەفسەرەکە لە چواردەوری بیابانی رۆژئاوای تەدمر بدۆزنەوە.

هێزەکانی حکومەتی سوریا و گروپە دڵسۆزەکانی ئێران، کۆنترۆڵی بیابانی سوریا دەکەن، که ناوچەکە چالاکیی بەرفراوانی داعش بەخۆوە دەبینن و بوون بە نمایشگایەک بۆ ئۆپەراسیۆنەکانیان، له ماوه ی شه ش ساڵی رابردوودا، لە بیابانەکانی سوریا سەدان سەربازی هێزه کانی حکومه ت و گروپە دڵسۆزەکانیان، بێسەروشوێن کراون.

دوێنێ دووشەممە، یەکە تایبەتەکانی هێزەکانی حکومەت، لەگەڵ ئەندامانی “دیفاع وەتەنی”، گروپێکیان پێکهێنا بۆ پاکتاوکردنی بیابانی رۆژئاوای دێرەزوور بەمەبەستی گەڕان بەدوای شانەکانی “داعش”دا.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان