لە حەلەب، تەواوی خێزانێک لەناو ماڵەکەیاندا دووچاری سووتان بوون
حەلەب – نۆرس پرێس
شەوی دووشەممە، 17ی نیسانی 2023، لە گوندی کفر کرمین لە گوندەکانی رۆژئاوای شاری حەلەب، چوار کەس بە هۆی دزەپێکردنی غازی ماڵەوە، ئاگر لە ماڵەکەیان کەوتەوە، بەمەش دووچاری سووتان بوون کە سێ کەسیان ژن بوون.
رێکخراوی بەرگری شارستانی لە ئیدلب، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەیەک کە پێش نانی بەیانی لە ماڵەکەیان کەوتەوە لە گوندی کفرکرمین، سێ ژن و گەنجێک لە خێزانێک برینداربوون، ئەمەش لە ئەنجامی دزەپێکردنی غازی ماڵەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو چوار کەسە دووچاری سوتانی پلە دوو و سێیەم بوون و بۆ چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی شەممەی ڕابردووش لەئەنجامی ئاگرکەوتنەوەیەک کە لە کۆگایەکی سووتەمەنی لە شاری ئەریحا لە باشووری ئیدلب لە باکوری رۆژئاوای سوریا کەوتەوە، کەسێک و منداڵەکەی برینداربوون، ئەمەش پێنجەمین ئاگرکەوتنەوە بوو لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە.
سەرچاوە خۆجێییەکان لە هەرێمەکە بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، “ئاگرێکی گەورە” لە دوکانێکی فرۆشتنی سوتەمەنی و سلندەری غاز کەوتۆتەوە، پێدەچێت شۆرتێکی کارەبا بێت لە شەقامی سەرەکی شاری ئەریحای باشووری ئیدلب.