پوتین پشکنین بۆ هێزەکانی لەسەر خاکی ئۆکرانیا دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا سەردانی ئەو ناوچانەی ئۆکرانیای کرد کە لەکاتی ئەو شەڕەی کە لە 24ی شوباتی 2022ەوە دژی کیێڤ بەڕێوەی دەبات، کۆنتڕۆڵی کردبوو، ئەمەش دووەم سەردانیەتی لە ماوەی دوو مانگی رابردوو.
پوتین لە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوت کە میدیاکانی رووسیا بڵاویان کردۆتەوە، کاتێک سەردانی ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی رووسیای کرد لە ناوچەی خێرسۆنی باشوور.
پوتین بە هەلیکۆپتەر گەیشتە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بۆ وەرگرتنی راپۆرتی ئەفسەرانی باڵای سەربازی سەبارەت بە دۆخی جەنگ.
پاشان سەرۆکی رووسیا بە هێلیکۆپتەر بەرەو بارەگای پاسەوانی نیشتمانی رووسیا لە ناوچەی لوهانسکی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی رۆیشت.
شوێن و کاتی وردی گرتە ڤیدیۆییە بڵاوکراوەکانی پوتین لە ئۆکرانیا بە شێوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاست نەکراوەتەوە.
مانگی رابردوو پوتین سەردانی شاری ماریوپۆلی کرد لەسەر دەریای ئازۆڤ، کە هێزەکانی رووسیا لە مانگی ئایاردا دوای دوو مانگ شەڕی سەخت توانیان دەستی بەسەردا بگرن.
سەردانەکانی پوتین وەک نیشاندانی سەرپێچی لێکدرایەوە، ئەمەش چەند رۆژێک دوای ئەوەی دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد بە تۆمەتی تاوانی جەنگ.