میقداد: بەدڵنیاییەوە وەڵاممان بۆ دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل دەبێت

دیمەشق– نۆرس پرێس

دوێنێ یەکشەممە، فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل “کارێکی دڵنیا و نزیکە”.

ئەو قسانەی میقداد لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی “جەزائیری نێودەوڵەتی” هات، کە سەردانێکی عەرەبی تێدا ئەنجام دەدات و شەممەی رابردوو لە جەزائیرەوە دەستی پێکردووە.

میقداد گوتیشی، “ئیسرائیل بە تاوانە بەربڵاوەکانی ناسراوە و ناتوانرێت ئەوەی لە گۆڕەپانی فەلەستین روودەدات  لەو ئاڵنگاریی و هێرشانە جیابکرێتەوە کە رووبەڕووی گەلی سوریا دەبێتەوە”.

میقداد زیادی کرد:”پشتیوانی ئێمە لە گەلی فەلەستین وەڵامێکە بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئیسرائیل دەزانێت و ئاگادارە کە وەڵامی سوریا بۆ ئەم جۆرە هێرشانە بە ئاشکرا و بەمنزیکانە دەبێت، ئێمە لە کاتێکدا وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە کە سودمان پێدەگەێنێت”

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی