لە پێکدادانێکی چەکداریدا لە باکووری سوەیدا دە کەس کوژران
سوەیدا- نۆرس پرێس
سەرلەئێوارەی دوێنێ، لە نێو دانیشتوانی سویدا، بە هۆی شەڕ و پێکدادانی نێوان پۆلیسی خۆجێی و گرووپێکی چەکداری سەر بە هێزە ئەمنییە سەربازییەکانی ناو هێزەکانی حکوومەت، دەیان کەس کوژران.
لە کاتێکی تردا، دوێنێ کۆمەڵێک لە دانیشتوان و لایەنێک هەڵیانکوتاوەتە سەرگروپی راجی فەلحوزی سەر بە دەزگای سیخوڕی سەربازی لە شارۆچکەی ئەلسەلیم، باکووری سوەیدا، ئەمەش وەک وەڵامێک بووە بۆ ئەو گروپە کە دانیشتوانی ناوچەکەیان رفاندبوو.
سەرچاوە ناوخۆییەکان، بە نۆرس برێسیان، ڕاگەیاند “هەریەکە لە موعتەر تەویل و سامرمەکارم و رافەت خەداج و نورەدین خەداج لە شەڕی هەڵکوتانەسەر بارەگای سەرکردایەتی راجی فەلحوتدا لە شارۆچکەی سەلیم کوژراون”.
هەروەک سەرچاوەکە وتی، “شەش کەسی دیکەی لە ئەندامانی فلحوت کوژراون “.
ئاماژەی بەوەشکرد، “نەخۆشخانەی شەهبا داوای لە پزیشک و کارمەندانی کردووە بگەڕێنەوە سەر کار، بەهۆی زۆری ژمارەی برینداران کە دەگەنە ئەوێ، هەروەها نەبوونی کارمەندی پزیشکی پێویست لەنەخۆشخانەکەدا”.
هەروەها لە لایەن سەرکردایەتی روحی ” تایفەت موسلمین ئەلموەحەدین” وە بە بڵندگۆ بانگەواز کراوە و داوا لە دانیشتوانی شارۆچکەکە کراوە بێنە دەنگ لەو گروپە چەکدارە بە سەرۆکایەتی راجی فەلحوت”.