کوژرانی کەسێک بە دەستێکی نەناسراو لە گوندەواری دەرعا
دەرعا- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشهممه چەند چهكدارێکی نهناسراو به فیشهك كهسێكیان له گوندەواری ناوهڕاستی دەرعا كرده ئامانج و دهستبهجێ گیانی لەدەسدا.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “محەمەد نەسر ئەلجاحد دوای ئەوەی لە شارۆچکەی ئیبتەع لە گوندەواری ناوەڕاستی دەرعا بە فیشەکی نەناسراو کراوەتە ئامانج کوژراوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەلجاحد کەسێکی سیڤیلە و هەرگیز پەیوەندی بە هیچ لایەنێکی سەربازی یان چەکداریەوە نەکردووە کە سەر بە هێزەکانی حکومەت یان گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن بێت “
جێگای ئاماژەیە، لە ساڵی 2018 ەوە کە هێزەکانی حکومەت چونەتە ناو پارێزگای دەرعا، شارەکە بە دۆخێکی گەرەلاوژێی ئەمنیدا تێدەپەڕێت، لە شار و شارۆچکەکانی پارێزگاکەش بازگەی سەربازی جێگیر کراون، بەڵام کوشتن و دزیکردنەکە کەم نەبووەتەوە.