سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا کۆبوەووە
هەولێر – نۆرس پرێس
لە میانی کۆبوونەوەی نێچیرەڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، “میلۆنی بهردهواميى پشتگيريى ئيتاڵياى بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان دووپاتكردەوە”.
لە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا بۆ ئیتالیا، پاش بینینی سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە و سەردانیکردنی پاپای ڤاتیکان، نێچیرەڤان بارزانی لەگەڵ جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا کۆبوەووە.
لە راگەێنراوێکی کورتدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە روپەڕی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک چەند وێنەیەکی داناوە و نوسیویەتی: ” خۆشحاڵ بووم بە دیداری خاتوو جۆرجيا مێلۆنى، سهرۆك وهزيرانى ئيتاڵیا ئەمڕۆ لە ڕۆما.”
راشیگەیاندووە، “لە کۆبوونەوەیەکدا برهودان به پهيوهندييهكانى ئيتاليا لهگهڵ ههرێمى كوردستان و عێراق تاوتوێ کران و جهختمان له فراوانكردنى هاريكاريى هاوبهش له ههموو بوارهكاندا كردهوه.”
نێچیرەڤان بارزانی دەڵێ:”جێگەی پێزانینە کە سهرۆک وهزیران خاتوو مێلۆنی بهردهواميى پشتگيريى وڵاتەکەی بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان دووپات كردهوه.”
دوێنێش لە میانی هەمان سەردانیدا بۆ ئیتالیا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی پاپای ڤاتیکانی کرد و تابلۆیەکی بە دیاری پێشکەشکرد، کە ئاماژە بوو بۆ پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان، دەربارەی ئەو دیدارەش نێچیرەڤان بارزانی رایگەیاند: ” جەختمان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و برایەتی لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی عێراقدا کردهوه. پابەندیمان بە بەردەوامیدان به کارکردن بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە دووپات کردەوە.”