قامشلۆ.. ئۆتۆمبێلێک بۆردومانکرا و زیانی گیانی هەیە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان (کە پێدەچێت هی تورکیا بێت) ئۆتۆمبێلێکی لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان کردەئامانج.
پەیامنێری نۆرس پرێس رایگەیاند، بۆردومانەکە، ئۆتۆمبێلێکی لەسەر رێگای “حیزام” لە شاری قامشلۆ لە نزیک دەروازەی سنووری “نوسەیبین” لەگەڵ تورکیا کردۆتە ئامانج و زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە، دەستبەجێ وردەکاری روون لەسەر قەبارەی زیانە گیانییەکان لەبەردەستدا نەبوو.
سەرچاوەیەکی تایبەت رایگەیاند کە بۆردومانەکە لە رێگەی درۆنێکی تورکیاوە بووە، بەڵام تا ئێستا لایەنی تورکی هیچ لێدوانێکی لەسەر نەداوە.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایشی رۆژئاڤا) هیچ لێدوانێکی لەسەر بەئامانجگرتنەکە نەداوە.