کەشناسی سوریا پێشبینی ئەوەی کردبوو کە ئەمڕۆ چوارشەممە باران دەبارێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

کەشناسی سوریا پێشبینی کردووە، کە ڕۆژی چوارشەممە، بارانبارینی بەخوڕ لە هەموو ناوچەکانی سوریادا ببارێت ئـەم بارانە لە ناوچە کەنارییەکان و ناوچەکانی ناوەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

کەشناسی لە پۆستەکەی ئەمڕۆی فەیسبووکدا ڕایگەیاند، باران بارین لە ناوچە کەنارییەکان و ناوچە جیاوازەکانی پارێزگاکانی سوریادا دەبارێت، لەگەڵ بوونی ڕەشەبا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بارانبارین زیاتر بێت،  هەورەبروسکەشی لەگەڵدا بێت، بەتایبەتی لە شوێنەکانی نزیک بیابانەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بارانبارین لە کەناراوەکان و باشوری ڕۆژئاوای سوریا باش دەبارێت، بەڵام لە ناوەڕاست و باکوری سوریا بەشێوەیەکی پچڕ پچڕ دەبارێت، ئەم بارانە خۆرهەڵاتی سوریا ناگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا خێرایی با زیاتر دەبێت، بەتایبەتی لە باشور و ناوەڕاستی سوریا.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی