لەسەر بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی سعودیە، میقداد گەیشتە شاری جدە

دیمەشق – نۆرس پرێس

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا، لەسەر بانگهێشتی فەرمی هاوتا سعودییەکەی، فەیسەڵ بن فەرحان، گەیشتە شاری جدەی سعودیە.

میقداد و شاندی یاوەری لە فڕۆکەخانەی جدە لەلایەن وەلید خرێجی، جێگری وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی سعودیەوە پێشوازیکران.

ئاژانسی حکومی سانا بڵاویکردووەتەوە کە میقداد لەسەر بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی سعودیە گەیشتووەتە شاری جدەی شانشینی سعودیە، بۆ دانوستان لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

لە سەردانی وەزیری دەرەوی سعوودیە، ئەیمەن سوسان یاریدەدەری وەزیری دەرەوە و جەمال نەجیب بەڕێوەبەری کارگێڕی و یەزن حەکیم لە دیوانی وەزیرەوە، یاوەری بوون.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی