39 توشبووی نوێ بە کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، لیژنەی ته‌ندروستی بەڕێوبەری خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان 39 حاڵه‌تی توشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرد کە زووربەی توشبووان خەڵکی ناوچەکانی هەرێمی جزیرەن.

لیژنەکە‌ له‌ پێگەی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاماری ژماره‌ی برینداره‌كانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ 33 پیاو و 6 ئافره‌ته‌.

بەپێی لیژنەی تەندروستی، توشبووان بەمشێوە دابەش بوون بەسەر ناوچەکاندا : “20 کەس لە حەسەکە، 12 کەس لە قامیشلۆ و 7 لە دێریک”

کۆی گشتی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەری تا ئێستا گەیشتووەتە 38642 کەس لەنێویاندا 1578 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 2565 حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە.