جەندرمە 16 کۆچبەری سوری دەسگیردەکات و دوانیان بریندار دەکات

ئیدلیب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، جەندرمەی تورکیا 16 هاوڵاتی سڤیلیان دەستگیرکرد، لەنێویاندا ژن و منداڵ هەبوو، لەکاتێکدا هەوڵیان دەدا لە بەری “خربەت ئەلجۆز”ەوە لە رۆژئاوای ئیدلبەوە بپەڕنەوە بۆ ناو تورکیا، دوو گەنجیش لەکاتی هەوڵدان بۆ هەڵهاتن برینداربوون، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی “جسر ئەلشوغور” بۆ چارەسەرکردن.

سەرچاوە خۆجێییەکان لە گوندی “خربەت ئەلجۆز” لە رۆژئاوای ئیدلب بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، جەندرمەی تورکیا هێشتا خەڵکی سڤیل لە بوونی ترس لە سەر ژیانیان دەستبەسەر دەکەن، بەتایبەتی لەنێویاندا 3 ژن هەیە کە یەکێکیان بەساڵاچووە و 6 منداڵانیشیان لەگەڵدایە .

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، جەندرمە “دڕندەییەکانی پەرەپێداوە” بەرامبەر بەو کۆچبەرانەی کە لەدوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی 6ی شوباتەوە هەوڵی بەزاندنی سنووری تورکیا دەدەن، تەنانەت دژی ئەو جووتیارانەش کە هەوڵی چاندنی زەوییەکانیان دەدەن لە نزیک سنووری سوریا و تورکیا.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، بنەماڵەی دەستگیرکراوەکان، ترسیان لەوە هەیە کە جەندرمە زیان بە کەسوکارەکانیان بگەێنێت، لە کاتێکدا کە پێشێلکارییەکانی تورکیا لەدژی سوورییەکان لەناوەوە و دەرەوەی سنوورەکان، دانیشتوانەکەی نیگەران کردووە.

دوێنێ دووشەممە، سەرچاوە خۆجێییەکانی ناوچەکە بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، جەندرمەی تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر نزیکەی 15 کۆچبەر، دوای ئەوەی لە هەوڵدابوون بۆ بەزاندنی سنووری تورکیا لە نزیک گوندی “ئەلحەمام” لە رۆژئاوای شارۆچکەی جندرێس، لە گوندەواری عەفرین و دەستگیر کراون.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی