ناتانیاهۆ هەڕەشە لە دیمەشق دەکات ئەگەر بەردەوام بن لە ئاراستەکردنی موشەک بۆ ئیسرائیل

دیمەشق– نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەگەر موشەک لە سوریاوە بەرەو ئیسرائیل ئاراستە بکرێت، دیمەشق باجێکی قورس دەدات.

ناتانیاهۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “سوپاکەمان ئامانجەکانی ئێرانیان لە سوریا پێکاوە و دیمەشق دەزانێت کە ئەوە تەنها سەرەتایەکە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل “لەژێر هێرشێکی تیرۆریستی گەورەدایە”، بەڵام لە ماوەی ئەم خولەی حکومەتدا ئاسایش و ئارامی دەگەڕێنێتەوە.

گوتیشی، “ئەگەر پێویست بکات تەلئەبیب ئامادەیە ئۆپەراسیۆنی گەورە لە هەموو بەرەکاندا ئەنجام بدات.”

لەبەر ئەو هەڕەشانەی دوایی، ناتانیاهۆ رایگەیاند کە “یۆاڤ گالانت”ی لە پۆستەکەیدا وەک وەزیری بەرگری هێشتۆتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دۆخی “مزگەوتی ئەقسا” وەک خۆی دەمێنێتەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد یازچی