یەک بەرمیل نه‌وتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 4 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت

ئینتەرنێت

هەولێر – نۆرس پرێس

رۆژی هەینی رابردوو مامەڵە بە نەوتی خاوەوە نەکرا ئەویش بەهۆی جەژنی قیامەوە، بەڵام رۆژی پێنجشەممە نرخی یەک بەرمیل لە نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتیەکاندا بە 85 دۆلار و 12 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرا.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 04 سه‌نت مامەڵەی پێوە كرا.

لە ھەمان کاتدا، فرۆشتنی یەک بەرمیل لە نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس گەیشتووەتە 80 دۆلار و 66 سەنت.

ناروونی ئەمەریکا لە داواکارکردن نەوت کە گەورەترین بەکاربەری نەوتی خاوە لە جیهاندا، تا رادەیەک کاریگەری هەبوو لە دابەزینی نرخی نەوتدا، هەروەها بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکیش بەرامبەر بە دراوی نیشتمانی وڵاتانی دیکە، کڕینی نەوتی کەمکردووەتەوە کە ئەمەش وایکردووە رووڵی لە دابەزینی نرخی نەوتدا هەبێت و دواجار بووەتە هۆی گرانبوونی نرخی نەوت.

لەلایەکی دیکەوە نەوت کەم خراوەتە بازاڕەوە ئەمەش نیگەرانی لێکەوتووەتەوە و بووەتە هۆی  سنوردارکردنی دابەزینی نرخی نەوتی.

ئاماژە بەوەش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 85 دۆلار و 45 سەنت بۆ 86دۆلار بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 84 دۆلار و 90 سەنت بۆ 84دۆلار و 35 سەنت بمێنێتەوە.