داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانج گرتنی بازگەیەکی ئاسایشی ناوخۆ راگەیاند
دێرەزوور- نۆرس پرێس
رێكخراوی ده وڵه تی ئیسلامی (داعش) له رێگه ی پێگەکانی نزیك له خۆیەوە، بەئامانج گرتنی خاڵێكی پشكنینی هێزه كانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستانی له شارۆچكه ی ئه لسوبحە 30 كم له رۆژهه ڵاتی دێره زور له رۆژهه ڵاتی سووریا، گرتە ئەستۆ.
ئاژانسی “ئەعماق”ی نزیك لەو رێكخراوە، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە “چەكدارانی داعش بە چەكی ئۆتۆماتیكی بازگەیەكی سەربازی ئاسایشیان كردۆتە ئامانج، لە سەنتەری شارۆچكەكە، دوو ئەندامیان برینداركردووە و زیانیان بە بەربەستەكە گەیاندووە و هێرشبەران بە سەلامەتی گەڕانەوە بۆ شوێنی خۆیان”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له “ئاسایش” به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، بازگه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی ئه‌لسوبحە به چه‌كی ئۆتۆماتیكی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، له ئه‌نجامدا دوو ئه‌ندام برینداربوون كه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لعومه‌ر بۆ چاره‌سه‌ر گواستراونەتەوە و باری تەندروستیان جێگیرە.
سەرەڕای ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە چڕانەی کە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیپێکردووە، گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزور زیادبوونی حاڵەتەکانی تیرۆر بەخۆیەوە دەبینێت، کە زیاتر ئەندامانی هەسەدە و کارمەندانی بەڕێوبەری خۆسەر و کەسایەتی هۆزەکان و دانیشتوانی مەدەنی، دەکەن بە ئامانج.
لە سەرەتای مانگی تەمموزی ئەمساڵەوە، داعش نۆ کردەوەی دژ بە هەسەدەی لە ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەری، گرتوەتە ئەستۆ.