هەولێر– نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەمە، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەهای دیناری عێراقی لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدا بوو بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان؛ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراوی هەولێر، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 142 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەکراوە.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى میدیاىەکی فه‌رمی عێراق، ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار نزیكده‌بێته‌وه له‌و نرخه‌ى بانكى ناوه‌ندیی دیاریكردوه.
له‌وباره‌یه‌وه مه‌زهه‌ر محەمەد، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕۆژنامەی “سەباح”ی گوتوه، “داکشانی نرخی دۆلار لەبازاڕدا بۆ سەرکەوتنی رێکارەکانی بانکی ناوەندیی و سیاسەتی حکومەت دەگەڕێتەوە”.
جه‌ختیشیكردۆته‌وه، “زۆریی یەدەگی دراوی بیانیی کە گەورەترینە لەمێژوی عێراقدا، هۆکارێکی دیکەیە بۆ دابەزینی نرخی دۆلار”.