هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ھێزێکی ئەمنی لە حەشدی شەعبی بۆسەیەکی بۆ “ئەبو عەبدوڵا عەسافی” دانا کە بەرپرسی یەکەی پارێزگاکانی سەڵاحەدین و ئەنبار و موسڵی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” بووە و ناوچە بیابانییەکانی خۆرئاوای ئەنباری بەسەردەکردەوە.
بە گوتەی میدیا عێراقییەکان، لە ئەنجامدا پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی “حەشدی شەعبی” و ئەو سەرکردەی داعش و شۆفێرەکەی روویدا و کوژرانی “ئەبوعەبدوڵا” و شۆفێرەکەی لێکەوتەوە.
ئەبو عەبدوڵا عەسافی بە یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی ناو دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” دادەنرێت و بەرپرسیش بووە لە پلاندانان بۆ پەلامارەکانی شانە نوستووەکانی داعش بۆ سەر کەرتە ئەمنییەکان لە ناوچەکانی خۆرئاوای ئەنبار.