ئەنەکەسە ئامادەباشی دەکات بۆ بەستنی کۆنگرەی گشتی لەم نزیکانەدا
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
ئهنجومهنی نیشتمانیی کورد له سووریا “ئەنەکەسە” ئامادهکاری بۆ ئهنجامدانی کۆنفرانسی گشتی خۆی له ماوهی داهاتوودا، له وادهیهکدا که دواتر ڕایدهگهیهنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، نافع عەبدوڵڵا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا (یەکێک لە لایەنە سەرەکییەکانی ناو ئەنجومەنەکە) بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “ئەگەر هەیە لە کۆتایی ئەم مانگەدا وادەی کۆنفرانسەکە ڕابگەیەنرێت”.
عەبدوڵا ڕایگەیاند، لە كۆنفرانسەكەدا هەڵبژاردن و پێكهێنانی پێكهاتەیەكی نوێ لەخۆدەگرێت كە بەسەر ئەندامان و سەربەخۆكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنیدا دابەش دەكرێت.
ئەو بەرپرسەی “نیشتیمانی کوردی” لە دواکەوتنی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە نکوڵی نەکرد و وتی، “دەبوو زووتر ئەنجام بدرایە”