دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی یەکشەممە سەندیکای هونەرمەندانی سوریا، کۆچی دوایی هونەرمەندی سوری، فایق عرقسوسی، لە تەمەنی 69 ساڵیدا راگەیاند، لە دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی.
سەندیکای هونەرمەندانی سوریا، لقی دیمەشق، لە پەیجی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک سەبارەت بە کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە نووسیویەتی، سەندیکای هونەرمەندان ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورە فایق عرقسوسی دەگێڕێت و هەروەها وادەی ناشتن و پرسەکەیشی دیاری دەکات.
هونەرمەندی کۆچکردوو، لە 3ی حوزەیرانی 1954 لە گەڕەکی شاغور لە دیمەشق لەدایک بووە، دەرچووی پەیمانگای هونەری شانوویە لە قاهیرە و خاوەنی چەندین زنجیرەی تەلەفزیۆنییە.
ناوبراو بە یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی سوریا دادەنرێت، و بەشداری لە کۆمەڵێک بەرهەمی سوریادا کردووە.