لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 11 کەس بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ڕۆژئاوای سوریا گیانیان لەدەستداوە
ئیدلب – نۆرس پرێس
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 11 کەس گیانیان لەدەستداوە کە ژن و منداڵیشیان تێدایە و 44 کەسی دیکەش برینداربوون، ئەمەش بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە جیاوازەکانەوە لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژئاوا.
ڕێکخراوی بەرگری شارستانی لە ئیدلب، لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی هەینی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، 420 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لەمساڵدا لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا کەوتۆتەوە، لەنێویاندا 188 ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکان، 48 لە کەمپەکان و 41 لە بەنزینخانەکان.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە، دوێنێ هەینی، منداڵێک و دایکێک بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە چادرەکەیان لەنێو کەمپی گوندی حەلەب، نزیک شارۆچکەی حەمامە، لە ڕۆژئاوای ئیدلب، برینداربوون و کەسێکیش لەکاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی هەمان ئاگر شکانی دەشکێت و بە سەختی بریندار دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێنجشەممەی ڕابردوو دووانەیەکی تەمەن پێنج ساڵان گیانیان لەدەستداوە، لەئەنجامی ئاگرکەوتنەوەیەکدا کە لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب کەوتەوە، بەمەش ژمارەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوە لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا لە سەرەتای ئەم مانگەوە بۆ سێ منداڵ، لە چوار ئاگری جیاواز بەرزبۆوە.