سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبووه‌وه
هەولێر – نۆرس پرێس
له به‌رده‌وامى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له به‌غدا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بيروڕايان ده‌رباره‌ى پرۆژه‌ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق ئاڵۆگۆڕکرد كه ئێستا بۆ ده‌نگدان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له گرنگی ده‌رچوواندنى ياساكه كه ڕۆڵێكى كاريگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ى دۆخى دارايى و ده‌سپێكردنه‌وه‌ى كار و پرۆژه‌كان.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵي عێراقيان خسته به‌ر باس و جه‌ختيان له گرنگيى ئه‌نجامدانى ڕێكاره‌كانى جێبه‌جێكردنى كرده‌وه و ئاماژه‌يان به‌وه‌دا كه دواكه‌وتنى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه، كاريگه‌ريى نه‌رێنى له‌سه‌ر ته‌واوى داهاتى گشتى عێراق ده‌بێت.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.