سیاسەتمەدارێکی ئیتاڵی لەگەڵ سەرۆکی “هەسەدە” باسی بارودۆخی سیاسی سوریا دەکات

 قامیشلۆ- نۆرس پرێس

جیانی ڤێرنێتی، سیاسەتمەدار و پارێزەری ئیتاڵی، لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بارودۆخی سیاسی سوریا و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تاوتوێ کرد.

 ڤێرنێتی رۆژی هەینی 7ی نیسانی 2023، لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەررایگەیاندووە، دیدارێکی “زۆر ئەرێنی” سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە لەگەڵ عەبدی ئەنجامداوە.

گوتیشی: “هەسەدە وەک هاوبەشێکی گرنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شەڕی داعشدا دەمێنێتەوە، هەروەها فاکتەری یەکلاکەرەوەیە بۆ دابینکردنی دیموکراسی و سەقامگیری لە هەموو ناوچەکەدا”.

فێرنێتی پێشتر پۆستەکەی وەزیری دەوڵەت  بوو بۆ کاروباری دەرەوەی ئیتاڵیا.