هەولێر – نۆرس پرێس
رێکخراوێک ئاشکرای دەکات کەلە سێ مانگی سەرەتای ساڵی 2023 دا زیاتر لە 48 هاوڵاتی کورد لە زیندانەکانی ئێران‌دا لە سێدارەدراون.
بەپێی ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگەکانی یەک و دوو و سێی سەرەتای ساڵی 2023 48 هاووڵاتی كورد له زیندانەکانی كوردستانی ئێران له سێداره‌دراون.
رێکخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدەکات کە له‌م سێ مانگه‌دا 93 هاوڵاتی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش له سێداره‌دراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه، ئه‌و هاوڵاتیه كوردانه‌ی کە له سێداره‌دراون، سێ لەوانە بە تومەتی سیاسی و چواردەی دیکە بە تومەتی کۆشتنی بەئەنقەست و 27یش بەتومەتی مادە هۆشبەرەکان و دووی تریش بە تومەتی دزیکردن لەسێدارەدراون.