هەولێر – نۆرس پرێس
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕوونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نه‌بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 4:18 خولەك لە نزیك سیاجی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تەقینەوەیه‌ك ڕوویدا.
ڕاشیگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووه و ته‌نیا بووەته هۆكاری ئاگر كەوتنەوەکە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، دەستبەجێ تیمەكانی بەرگریی شارستانی فڕۆكەخانە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كردووه.
ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لە ئێستادا هێزەكانمان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لەسه‌ر ڕووداوەكە و لە داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاو دەكەینەوە.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی فرۆکەخانەی سلێمان، هاوڵاتیان و گەشتیارانیشی ئاگادار كرده‌وه كە هیچ گرفتێك لە فڕۆكەخانەکەدا نییە و گەشتەكان و كاروبارەكانی فڕۆكەخانەکە بەشێوەی ئاسایی خۆیان بەڕێوەدەچن.