ناوەندی نیشتمانی بوومەلەرزە لە سووریا لە ماوەی 24 کاتژمێردا 9 بوومەلەرزەی تۆمار کردووە

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی هەینی، ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزە لە سوریا، لە ماوەی 24 کاتژمێردا، 9 بوومەلەرزەی تۆمارکردووە کە بە گوڕی کەمتر لە 3.6 پلە  لەسەر پێوەری ڕێختەر روویانداوە.

سەنتەرەکە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە،  دوو لەو لەرزینانە لە ئیسکەندەرون بوون، یەکەمیان بە 43 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای ئیدلیبەوە دوورە کە بە گوڕی 2.7 پلە بووە و دووەمیشیان بە 70 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژئاوای ئیدلیبەوە دوورە کە بە گوڕی 2.5 پلە روویداوە.

 باسی لەوەشکرد کە بوومەلەرزەیەک لە باکووری ڕۆژئاوای حەلەب بە گوڕی 3.1 پلە و بوومەلەرزەیەکی تریش لە دەریای باشووری ڕۆژئاوای لازقیە بە گوڕی 3.5 پلە روویانداو، هەروەها لە باشووری ڕۆژهەڵاتی لازقییە بوومەلەرزەیەک تۆمار کراوە کە بە گۆڕی  2.9 پلە روویداوە، و عەرد هەژێکی تریش  لە کەنداوی ئیسکەندەرون بە گوڕی 2.2 پلە و 3 بوومەلەرزەش لە بیابانەکانی تورکیا ڕوویانداوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە کە هێزی لەرزینی بوومەلەرزە  لە نێوان 1 بۆ 10 پلە هیچ زیانێکی لێناکەوێتەوە تەنها هەستی پێدەکرێت، بەلام  لەرزین لە 4 بۆ 6 پلە زیانەکەی مامناوەندە و لەوانەشە زیان بە بیناکان بگەیەنێت، و لە 7 بۆ 10 پلە لەئاستێکی زور بەرزدایە لەوانەیە تەواوی شارێک وێران بکات.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی