لاڤرۆڤ گەیشتە تورکیا و بڕیارە لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو کۆببێتەوە
حەسەکە – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، بارودۆخی سووریا و داهاتووی ڕێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا لە تورکیا تاوتوێ دەکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لاڤرۆڤ گەیشتە تورکیا و بڕیارە لەگەڵ، مەولود چاوشئۆغڵو کۆببێتەوە و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام بدات.
بەرپرسێکی تورکیا ئاشکرایکرد، کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازی لە لاڤرۆڤ دەکات.
ئەم سەردانەی لاڤرۆڤ بۆ تورکیا دوای کوبوونەوەی چەند ڕۆژی رابردوو هاتووە کە لەنێوان جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی دیمەشق، ئەنقەرە، مۆسکۆ و تارانی ئەنجامدرا.