نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: عێراق دووچاری وشكه‌ساڵییەکی خنکێنەر بووه‌ته‌وه
هەولێر – نۆرس پرێس
سه‌رۆكی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئاشكرایده‌كات، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، عێراق دووچاری وشكه‌ساڵییەکی خنکێنەر بووه‌ته‌وه.
ئوکی لوتسما بەڕێوەبەری پڕۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغداد رایگەیاند، بە هۆی کەمبوونەوەی دەستکەوتی عێراق لە پشکی ئاو، وڵاتەکە رووبەڕووی خراپترین شەپۆلی وشکەساڵی بووەتەوە لە مێژووی ھاوچەرخدا، بەشێوەیەک پشکی تاک لە ئاو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
بە گوتەی ئەو لێپرسراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستکەوتی عێراق لە ئاو لە ساڵی 1933وە لە 30 ملیار مەتر سێجاوە بۆ نزیکەی 9.5 ملیار مەتر سێجا لە ئێستادا دابەزیوە، پێشبینیش دەکرێت پشکی تاک لە ئاو تا ساڵی 2030 بۆ 479 مەتر سێجا کەمببێتەوە، لەکاتێکدا بەپێی پێوەرەکانی رێخکراوی تەندروسستی جیھانی، دەبێت پشکی ھەر تاکێک لە ئاو 1700 مەتر سێجا بێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت: له‌ئێستادا عێراق دووچاری خراپترین قۆناغی وشكه‌ساڵ بووه‌ته‌وه، كه كاریگه‌ری بۆسه‌ر ئاسایشی خۆراك، كه‌رتی كشتوكاڵ و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی تاكی عێراقی دروستده‌كات، هەروەها گۆڕانی كه‌شوهه‌واكاریگه‌ری بۆسه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی هه‌ردوو رووباری دیجله و فوراتدا دروستكردووه.
لوتسما رایگەیاند، کە له‌ساڵی 1933دا ئاوی ده‌ستكه‌وتوو له عێراق 30 ملیار مه‌تر دووجا بووه، له ئێستادا 9.5 ملیاره، پێشبینی ده‌كرێت تا ساڵی 2030 بڕی ئاو بۆهه‌ر تاكێكی عێراقی بگاته 479 مه‌ترسێجا.
هاوکات پێشبینی کرد، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله گه‌رمی و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بارانبارین، وا ده‌كات، تا ساڵی 2050 ئاوی پاك و خواردنه‌وه له عێراق به رێژه‌ی %20، هه‌روه‌ها به‌رێژه‌ی %25 ئاستی ئاوی به‌كارهاتوو بۆ كه‌رتی كشتوكاڵی كه‌م ببێته‌وه.