هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری سەربازیی عێراق رایگەیاند، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ناوچەیەکی سنووری پارێزگای کەرکوک سێ “تیرۆریستی داواکراویان” دەستگیرکردووە.
لە راگەێنراوەکەدا هاتووە: “بە پشتبەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان و بەڵگەی پێویست، ھێزە ئەمنییەکان لە ناحیەی ‘زاب’ی سەر بە قەزای حەویجە لە سنوری پارێزگای کەرکوک، لە بۆسەیەکدا سێ تیرۆریستی داواکراویان بە پێی ماددەی چواری تیرۆر دەستگیرکردووە.”
راشیگەیاندوە، “ئەو تیرۆریستانەی دەستگیرکراون چەندین بەرپرسیارێتی جیاجیایان لە ناو گروپی تیرۆریستی داعشدا ھەبووە و لە ئێستادا سەرپەرشتی ئەو تیرۆریستانەیان کردووە کە لە دەشتاییەکانی سنوری پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدین خۆیان حەشارداوەو ناوبەناو کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.